مەلێکە ئایدن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی'پڕوپاگەندە بۆ #پەکەکە# لە سەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان' سزای ساڵێک و 3مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
مەلێکە ئایدن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز مانگی شوبات کاتێک خەریکی ئامادەکردنی هەواڵێک بوو لە لە ئایدنێ و پاشان بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە تۆمەتی ' بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' درایە پاڵی و دەستگیرکرا.
دوای ناساندنی تۆمەتبارەکە دادگاییەکە دەستیپێکرد. ئایدن و پارێزەرەکەی و چەندین ڕۆژنامەنووس ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە بوون.
شوکران ئۆزتورک پارێزەری مەلیکە لە دانیشتنی داداگا دەستنیشانی کرد، بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاوان نییە، بۆیە داوای ئازادکردنی ئەو پەیامنێرەی کرد.
پاشان دادگا لە دانیشتنێکی کوردت ماوەدا بەتۆمەتی ''ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی بۆ پەکەکە '' ساڵێک و 3مانگ سزای زیندانی بۆ مەلێکە ئایدن بڕییەوە[1].
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,269
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!