ئێوارەی ئەمرۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری شاری #کەرکووک# لە ژێر دروشمی (پارێزگاری لە ژیانی ڕۆژنامەنووسان، پارێزگاریکردنە لە ئازادی ڕادەربڕین) مەراسیمێک سازکرا و ڕاپۆرتی 6 مانگی ڕابردووی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان ئاشکراکرا.
لە مەراسیمەکەدا نەقیبی گشتی سەندیکای کوردستان و نەقیبی کەرکووک و ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا نەقیبی گشتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوێی لە بارودۆخ و ڕەخنەی ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک گرت، پاشان ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشێکاری بەرامبەریان کراوە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا خەڵات کران.
کوێ ئەو پێشەلکاریانەی بەرامبەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە 28 پێشێلکاری بوون کە 23 پێشێلکاریان، پێشێلکاری ڕاپۆرتی بوون.
10 حاڵەتی دەستگیرکردن، 9 حاڵەتی ڕێگەنەدان بە ڕووماڵکردن، 5 حاڵەتی هێرش و سوکایەتی، 1 حاڵەتی لێدان، 1 حاڵەتی داخستنی کەناڵ، 1 حاڵەتی هەڕەشە، 1 حاڵەتی داوای پرکردنەوەی فۆرمی زانیاری کەسی و ئەمنی هەبوون.[1]
#23-02-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,429
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!