فرۆی هەوێن دەکات
ژەک شیرێکی خەستە لەدوای زایینی گیاندارانی وەکو مانگا و مەڕ و بزن و تاد، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ژەم لە گوانیدا دەمێنێت، پڕ ڤیتامین و پڕۆتین و ڕەگەزە سەرەکیەکانە تاوەکو کۆرپەڵە تازە زایەکە زوو بە قومێک یان بەچۆڕێک یان بە ژەمێک هەناوی تێر بکات و پێیەکانی پێی تووندبن و بکەوێتە سەر پێیەکانی خۆی، ئینجا ئەوەی لە کۆرپەکە(گوێرەکە) یان(بەرخ و کاریلە)کە زیادە خاوەنەکەی دەیدۆشێت و لەسەر ئاگر دەیکوڵێنێت دەبێتە(ژەکێکی کوڵاوی توندەوەبوو) بەوە دەوترێت: فرۆ، لە ئیدیۆم و پەند و شیعر و ناولێنانی کچانیش کورد بەکاریهێناوە، بۆ نمونە: کوریکە گاگرۆ، بەهارت هێنا بەدرۆ، نەماست هەیە نەفرۆ، هەروەها عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر دەڵێت: تا ئەوان مابن هەردەبێ بەتەمای فرۆی بەرخە نێر بین)، فرۆ خاسیەتی شیری لەدەستداوە چ بەژەکی چ بەفرۆیی هەوێن ناکرێت و نابێتە ماست، هیچ ئاژەڵدار و مەڕدارێک ئه و کارەی ناکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و به کەسێکی نەفام و کەودەن و گێڵ و کاڵفام و هیچ نەزان کە کاری نەشیاو بکات و ئەسپ لە قنگەوە لغاو بکات یان کارێک ئەنجام بدات کە لە قووتوی هیچ عەتارێک نەبێت، دەوترێت فرۆی هەوێن دەکات. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 80
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!