ئەگەر سەبر بکەی، بەرسیلە بە حەڵوا ئەکەی.
بەرسیلە: قۆناغی یەکەمی پێگەشتنی ترێیە، حەڵوا: خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە، لە ئارد و ڕۆن درووست دەکرێ، بەرسیلە ڕەقە و حەڵوا نەرمە، واتە: گەر ئارامت هەبێت دەتوانێت دڵی ڕەق نەرم بکەی، یان مەبەستی ئارامگرتنی کەسێکە لە بەرانبەر کارێکی درێژخایەندا کە دواتر ئەنجامی باشی ئەبێ.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 523
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!