ئەنجوومەنی دادوەری بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان ودەسەڵاتی سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان) و دەسەڵاتی جێبەجێ کردن (
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان). هەتا ساڵی
1992 دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان نەبوو، کاری سەرجەم دادگاکانی کوردستان بە یاسای ژمارە (160)ی ساڵی (1979) ڕێکدەخران و سەر بە
وەزارەتی دادوەزارەتی دادی بەغدا بوون.
بەڵام لە دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991ی گەلی کوردستان و دوای ئەوەی لە ساڵی
1992 ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان هاتەکایەوە، یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (14) ی ساڵی
1992 لە لایەن (پەرلەمانی کوردستان)ەوە دەرچوو کە لە ڕێکەوتی (14-01-1993) کاربەم یاسایە کرا و سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی ئەم یاسایە دامەزرا و سەربە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەوکات دوو سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوە لە هەرێمی کوردستان هەبوون: یەکەمیان سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی
هەولێرهەولێر بوو (بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و
دهۆکدهۆک)، دووەمیان سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی
کەرکووککەرکووک لە
سلێمانیسلێمانی بوو کە پارێزگای سلێمانی و گشت دادگاکانی سەر بە ناوچەی
گەرمیانگەرمیانی دەگرتەوە؛ هەتا دەرچوونی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (23)ی ساڵی (2007) کە لە ڕێکەوتی 11-05-2007 کاری پێ کرا و دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ لە ڕووی دادپەروەری و کارگێری و داراییەوە دامەزرا و بە پێ ی یاسای ژمارە 23 ی ساڵی 2007، دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوەتی جیابۆتەوە لە دەسەڵاتێکی جێ بە جێ کردن و ئەنجوومەنی دادوەری لێکەوتەوە.
هەروەها بەپێ ی ئەم یاسایە ناوچەکانی تێهەڵچوونەوە کرا بەم ناوچانەوە:
- سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی (ناوچەی دهۆک)، کە گشت دادگاکانی ناوچەی پارێزگای دهۆک لە خۆدەگرێت.
- سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی (ناوچەی سلێمانی) کە سەرجەم دادگاکانی ناوچەی سلێمانی دەگرێتەوە.
- ناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک – سلێمانی گۆراوە بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک/گەرمیان و ئەم سەرۆکایەتیە گواستراوەتەوە بۆ ئيدارەی گەرمیان لە شارۆچکەی
کەلارکەلار.
ئەنجوومەنی دادوەری پێکدێت لە:
1. سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە و جێگرەکانی.
2. سەرۆکەکانی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە (هەولێر – دهۆک – سلێمانی – کەرکووک/گەرمیان).
3. سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری. (تا ئێستا ياسای تایبەت بە م دەستەيە دەرنەچووە).
4. سەرۆکی داواکاری گشتی.
ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بە پێ ی یاساکە بەرجەستە بووە. جێی ئاماژەیە کە لە ساڵی (1992) ەوە زمانی کوردی بووە زمانی فەرمی دادگاکان لە هەرێمی کوردستان بە پێ ی یاسای دەسەڵاتی دادوەری.
ئەنجوومەنی دادوەری چەند تایبەتمەندی و کارێک لە ئەستۆ دەگرێ، لەوانە:
- ئامادەکردنی پلان و نەخشە بۆ دامەزراوەی دادوەری و وتووێژ لەسەر کردن و دەربڕینی تێبینیەکان لەوبارەیەوە.
- سەیرکردنی کاروباری دامەزراندن و بەرزکردنەوە و پلە و پایەی گواستنەوە و گەراندنەوەی دادوەرەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕەوشت و توانایان و سەرپەرشتیکردنی سەربەخۆیی دادوەری.
- ئامادەکردنی بودجەی ئەنجوومەن و بەرزکردنەوەی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنی.
- لایەنی ڕێکخستنی کارگێریی دادگاکان بە کاروباری خزمەتی کارمەندان و بەرزەفتکردنیان.
- دیاریکردنی میلاکاتی دادگاکان و دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەو میلاکانە پڕ دەکەنەوە و ئەوانی دیکە لەچوارچێوەی تەرخانکراوەکانی بودجەی ئەنجوومەن دەبن.
- دانانی پەیرەوی ناوخۆ بۆ ئەنجوومەن.
هەروەها دامەزراندنی دادوەران کە دەبێت کۆمەلێک مەرجیان تێدابێت، لە لایەن ئەنجوومەنی دادوەریەوە دەبێت و پایەپێدان بە دادوەران و هەروەها مۆلەت و مافی خانەنشین کردنی دادوەران و گواستنەوە وئینتداب و سەرپەرشتیکردنی کاری دادوەران و کارو باری بەرزەفتکردن بە ئەرک و دەسەڵاتی ئەنجوومەنی دادوەری دادەنرێت.
لە بەرگرنگی ئەم دەسەڵاتە و ئەو پەرەسەندنە پۆزەتیفە گەورانەی لەو ماوەیەدا کە هەموو بوارەکان بەخۆیانەوە بینیویانە، بەتایبەتی دادوەری و فراوا نبوونی دادگاکان لە کوردستان لەرووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، ئەمە وایخواست ناوچەی تازەی تێهەڵچوونەوە دابنرێت لە پێناوی پاراستنی سەربەخۆیی بە دەسەڵاتی دادوەری و جیاکردنەوەی لە وەزارەتی داد، کە بەشێکە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و لە پێناو هێنانەدی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کە بنەمای دیموکراتیەتە و لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕە و دەکرێت، بۆیە ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دامەزرا.