#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ترسی لە تێکچوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، ترسی بەرپرسانی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بن و گرژییەکانیش گەورەتر بن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی پێیوایە، ئەگەر دۆخی شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکبچێت، ئەوە کارگەری گەورەی لەسەر سنووری #سلێمانی# دەبێت.
بوار زانیویەتی، یەکێتی لە ئێستادا لە هەوڵدایە، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی گرژییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری سلێمانی کەمبکاتەوە و بۆ ئەوەش دەستی بە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,019
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!