ناو: محەمەد
نازناو: حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
ناوی باوک: میر سمایل میر نەوشیروان بەگی زەنگەنە
ساڵی لەدایکبوون: 1765
ساڵی کۆچی دوایی: 1832
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قەیتول#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی #دەربەندفەقەرە#
$ژیاننامە$
یەکێک لە شاعیرانی کلاسیکی کوردی بووە، نازناوی تالعی بووە، کوڕی میری گەورەی زەنگەنە میر سمایل بووە، ماوەیەک چووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری #سنە# دانیشتووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ باشوور و گوندی دەربەندفەقەری درووست ئاوەدان کردووەتەوە، خوێندەواری نەبووە، بەڵام شاعیر و هۆنەرێکی بەناوبانگی سەردەمی خۆی بووە، هاوسەردەمی شاعیری بەناوبانگ #ئەحمەد بەگی کۆماسی# بووە، هۆنراوەیان بۆ یەک نووسیوە، لەسەردەمی بابانەکاندا، لەگەڵ #عەبدولڕەحمان پاشای بابان# دا کێشە کەوتووەتە نێوانیان و هۆنراوەی بەناوبانگی (میرزام تەواری، میرزام تەواوری- شێروانەی بازی تەلان تەواری) بۆ نووسیوە، هۆنراوەکانی بەزاری گۆرانی-هەورامی نووسیوە، بە هۆنراوەی (گڵکۆی تازەی لەیل، گڵکۆی تازەی لەیل) ناوبانگی دەرکردووە. #عەلائەدین سوجادی# لە پەرتووکی #ڕشتەی مرواری# و #نەوشیروان مستەفا# لە پەرتووکی #بەدەم ڕێگاوە گوڵ چینین# دا باسیان کردووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,118
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!