لە چوارچێوەی گۆرانکارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە
05-02-202305-02-2023، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی
سەرکەوت زەکیسەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی سنووری مەڵبەندی
قەرەچووغقەرەچووغ هەژار حەسەن کوێستانی وەک بەرپرسی مەڵبەندی قەرەچووغ لە جێگەی حاکم سابیر کە پێشتر لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچووغ بوو دەستبەکاربوو.
لەرێو ڕەسمەکەدا سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وێرای پیرۆزبای لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەند و دەست خۆشی لە لێپرسراوی پێشووی مەڵبەند لە پای ئەرک و ماندوبوونی لە ئەرکەکەیدا ئاماژەی بەوەدا مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بەرنامەیدایە ئەمساڵ گۆڕانکاری لە هەندێک لە مەڵبەندەکاندا دەکات و یەکێک لەو مەڵبەندانەش مەڵبەندی قەرەچووغ بوو.
سەرکەوت زەکی، جەختی لەوەشکردەوە، یەکێتی خزمەت بە خەڵک دەکات و هەموو شار و شارۆچکەکانی لە لا گرنگە و سنووری
مەخمورمەخمور یەکێکە لەو سنوورانە و خاوەنی زیاتر لە پێنج سەد شەهیدی قارەمانە و بەرنامەشمان ئاشتکردنەوەیە..
لەلای خۆشیەوە هەژار حەسەن کوێستانی ، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی 20 ڕایگەیاند: درێغی لە خزمەتکردن ناکەم و لەسەر ڕێبازەکەی سەرۆک مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی ئەرکەکانی ڕادەپەڕینم و خۆم بە کوڕی مەخمورییەکان دەزانم.
[1]