ئاگۆرا ڤیژن دامەزراوەیەکی تازەیە و بە سێ بەرهەمی جیاوازەوە خزمەت بە ئەدەبی کوردی دەکات لە ناوخۆو دەرەوەی کوردستان. بەرهەمەکان تێکەڵاوێکن لە بەکارهێنانی تازەترین تەکنۆلۆژیا و ناوازەترین ئەزموون و ڕوئیایەکی جیهانی بۆ زیاتر ناساندنی ئەدەبی کوردی بە کورد و دۆستانی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا. ئەو بەرهەمانەش بریتین لە ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕ، کە لە خوارەوە بەکورتی ئاماژەیان پێدراوە:
ئاگۆرا دەنگ: یەکەمین پلاتفۆرمی دیجیتاڵی پەڕتووکی دەنگیی کوردییە بۆ گەیاندنی ئەدەبی کوردی بە گوێگری کورد لە سەرتاسەری جیهاندا. پلاتفۆرمەکە بە هەرسێ جۆری وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی ئەندرۆید و ئەپڵیکەیشنی ئەپڵ بەردەستە بۆ بەکارهێنان. ئەم پلاتفۆرمە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی پلاتفۆرمە جیهانییەکانی پەڕتووکی دەنگیی تێدایە و بەردەستە بۆ بەکارهێنان لە هەموو جیهانەوە.
ئەو بابەت و نووسەر و خوێنەرانەی پلاتفۆرمی ئاگۆرا دەنگ پێک دەهێنن بەردەوام لە زیادبووندایە و هەروەها بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکەش بە هەمان شێوە. پەڕتووکەکان بە دەنگ و بە کواڵیتیییەکی بەرز لە ئەپڵیکەیشنەکەدا دانراوە.
لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینە، ئەپڵیکەیشنەکە 44 پەڕتووکی شەش ژانرای جیاوازی وەک ڕۆمان و چیرۆک، فکر و گەشەپێدان، دۆکیومێنتاری و مێژوویی، ڕەخنە و لێکۆڵینەوە، ئەزموون و بیرەوەری، چیرۆکی منداڵان، لەخۆ دەگرێت. هەفتانەش پەڕتووکی نوێ لە ژانرای جیاواز دادەنرێت و کۆی بەرهەمەکان بەردەوام لە زیادبووندایە.
بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە ئاگۆرا دەنگ، دەتوانن ئەپڵیکەیشنەکە لەم بەستەرانەی خوارەوە دابەزێنن و نموونە خۆڕاییەکان تاقی بکەنەوە.
بەستەری گوگڵ پلەی: https://bit.ly/3GC7kOo
بەستەری ئاپ ستۆر: https://apple.co/3TWt1M3
بۆ وردەکاری زیاترو لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێکدا گەڕانێک بەناو پرسیارە باوەکاندا بکە لە https://agoradeng.site/FAQ
ئاگۆرا ڤۆیس: بەرنامەی مۆبایل و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی تایبەت بە پەرتوکی دەنگیی ئینگلیزییە بۆ گەیاندنی ئەدەبی کوردی و
ئەدەبی پێکهاتەکانی تر بە گوێگری ئینگلیز زمان لە سەرتاسەری جیهاندا. بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە ئاگۆرا ڤۆیس، دەتوانن ئەپڵیکەیشنەکە لەم بەستەرانەی خوارەوە دابەزێنن و نموونە خۆڕاییەکان تاقی بکەنەوە.
بەستەری ئاپ ستۆر: https://apple.co/3je4d5L
بەستەری گوگڵ پلەی: https://bit.ly/3H4l17g
ئاگۆرا وەرگێڕ: سیستەمێکی تایبەت و مۆدێرنی هەمە زمانی وەرگێڕانی تایبەت بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی ترە لە جیهاندا.
کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن بە فەڕمیلە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێراق و هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیا لە کەنەدا تۆمارکراوە بەڵام خزمەت بە بازاڕێکی جیهانی دەکات. ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی - سنووردار، دامەزراوە بۆ بەکارهێنانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە و دیزاینی ناوازە و پێشکەوتنی کۆمپیوتەریی لەپێناو پڕکردنەوەی کەلێنێک لە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا.
ئەرکی کۆمپانیا بریتییە لە زیادکردنی کاریگەریی ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی پەڕتووکی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی. دیدی کۆمپانیا بریتییە لە بەدەستهێنانی ناسینەوەی جیهانیی ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە ئاستی بەرهەمهێنان و خەڵاتی سینەماییدا.
[1]
ناونیشان:
سلێمانیسلێمانی - تەلاری هیران - تەنیشت ئازادی مۆڵ
وێبسایت: https://agoravision.com
ژمارە مۆبایل: 545
2000 750 964+ | 545
2000 770 964+