بە شکۆوە یادی 49 ساڵەی شەهیدانی بۆردومانەکەی #قەڵادزێ# و #زانکۆی سلێمانی# دەکەینەوە و سەری ڕێزمان بۆ قەڵادزێییە تێکۆشەرەکان دادەنەوێنین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو سەربەرزیی کوردستان.
قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا، سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە. بۆیە ئەرکی حکومەتە خزمەتەکانی بۆ ئەو شارە خۆشەویستە، بارتەقای ڕەنج و قوربانیدانەکانیان بێت.
دروود بۆ ڕۆحی شەهیدانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە و سڵاوی خۆڕاگری بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەنێرین. #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕەنج و تێکۆشانی ئێوە لە یاد ناکات و بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفادار دەبێت. [1]
نەمری بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ کورد و کوردستان.
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,443
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!