پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە:
بە داخێکی زۆرەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاساییش لەگەڵ تیرۆریستان لە
قەرە هەنجیرقەرە هەنجیر، کارمەندێکی هێزەکانی ئاساییش شەهید بوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هۆشیاری و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاساییش و هەموو هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاساییش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و ئێراق. هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن.
لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرز و هەڤاڵانی شەهید جوامێر ڕەشید لە هێزەکانی ئاساییش دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم ڕوحی شەهید
جوامێر عەزیز ڕەشیدجوامێر عەزیز ڕەشید بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ کارمەندە بریندارەکەی هێزەکانی ئاساییش دەخوازم.
[1]
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!