ئیلنجاغی گەورە بووە شارەدێی ئیلنجاغ (#مێرجاڕ#)
نووسینی: #ئاراس ئیلنجاغی#
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە #22-05-2025#دا بڵاویکردەوە:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی شارەدێی ئیلنجاغ واژۆ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-05-22 بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی شارەدێی ئیلنجاغ وەک شارەدێیەکی نوێی سەربە شارۆچکەی #تەقتەق# لە پارێزگای #هەولێر#، واژۆ کرد.
بەشارەدێبوونی ئیلنجاغ خزمەت بە گوندەکانی ناوچەکە دەکات و توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، ئاسانتر دەکات.
=KTML_Bold=هەڵکەوتەی شارەدێیەکە=KTML_End=
ئەم شارەدێیە دەکەوێتە باکووری خۆراوای شارۆچکەی تەقتەقی شاری هەولێر، هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێیەکانی ناوەندی تەقتەق و #کۆیە# لە ڕۆژهەڵات و باکوور و شارەدێی #دێگەڵە# لە خۆراوا و شارەدێی #سێگردکان# لە باشووردا.
=KTML_Bold=ڕووبەری شارەدێیەکە=KTML_End=
گوندەکانی (#تاڵەبانی گەورە#، #تاڵەبانی گچکە#، شیواشۆکی خوارێ، مەرزانی سەرێ، مەرزانی خوارێ-#ئیلنجاغی گچکە#، #ئیلنجاغی گەورە#، #کونەگورگ#، #ناسراغا#، قوڕەبەرازەی گەورە، قوڕەبەرازەی گچکە) دەگرێتەوە، تێکڕایان (9) نۆ کەرتی کشتوکاڵین بەڕووبەری (51065) پەنجاویەک هەزار و شەست و پێنج دۆنم، نزیکەی (128) کیلۆمەتر دوجا، 32% زەوییەکانی شیاون بۆ چاندن و 68%ی پاوان و لەوەڕگا و بەردەڵانە و حەڕەمی گوندەکانییەتی، زۆربەی زەوی وزارەکانی پشتاو و دێمەکارە و ڕێژەی بەراوی زۆرکەمە.
=KTML_Bold=پێکهاتەی دانیشتووانەکەی=KTML_End=
بەپێی داتا ناوێنەییەکان و وەرگیراو لە ئەنجوومەنی گوندەکانی لە ئێستا ژمارەی خێزانەکانی زیاتر لە (450) خێزان و نزیکەی (2000) دوو هەزار کەس لە چەقی شارەدێیەکە و دەوروبەرییدا نیشتەجێن، بژاردەیەکەن لە هۆزەکانی (شێخانی، مەرزانی، خۆشناو، پاڵانی، کەلهوڕی، لەک، مەمان، شێخ بزێنی، دەربەندی، هورمزیار، سیان، بەرزنجی، ئۆمەربل و..تاد.
=KTML_Bold=دیاردەکانی بەرزی و نزمی=KTML_End=
دیارترین دیاردەکانی بەرزی و نزمی شارەدێێەکە کەوتووەتە ناوچەی زوورگان و هەرسێ ڕووبارۆچکەی وەرزی ڕووباری کۆیە و شیوی ساماڵ و داربەسەری پێدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ هەردوو بانۆچکەی تاڵەبانی گەورە و ئیلنجاغی گەورە و بەرزایی بێژینگ بەسەر و چارجۆتیار کە 550 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە هاوشێوەی حەمرین و مەقلوب بەرزه.
=KTML_Bold=دەوڵەمەندە بەکانزای نەوت=KTML_End=
کێڵگەی نەوتی تەقتەق دەکەوێتە ناو سنووری شارەدێیەکە لە شیواشۆک و ئیلنجاغی گەورە و مەرزان و داربەسەردا هەڵکەوتووە، ناوی هەندێک لە بیرەنەوتەکان (چار جۆتیار، هەڕفتە، گەرماوە، سەیدقوری).
$پێشنیار دەکەم ناوەکەی بکرێتە مێرجاڕ$
پێشنیاریش دەکەم ناوەکەی لە ئیلنجاغی گەورەوە بگۆڕدرێت بۆ مێرجاڕ، مێرجاڕ وشەیەکی داتاشراوی کوردییە لە مێرد و پاشگری جاڕ درووستکراوە، مێرد لە کرمانجیی سەروودا دەبێتە مێر، وەکوو مێرخاس، جاڕیش پاشگرێکە بۆ خاوەندارێتی وەکوو گۆجاڕ و گەڵاجاڕ و نێرگزجاڕ، کەواتە مێرجاڕ واتە: شوێن و نشینگە و زەمین و مەملەکەت و لانە و مێرگی مێرخاس و جوامێر و بێچووە شێر و عەگیدانە، هاواری بەرزی ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی و دەنگی کپ کراوی ئیلنجاغییەکانە لە چەندین دەیەی ڕابردوو بەرانبەر ستەم و داگیرکاری داگیرکەران و دوژمنانی کورد.[1]