- ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردینی باکووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.
- بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: کاتژمێر 1:50خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی (3، 3) بە پلەی ڕێختەر لە دووری 28کم لە پارێزگای هەڵەبجە لە سنووری نێوان ئێراق و ئێران بە قوڵی 10کم ڕوویداوە.
- خۆپیشاندانی مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەستی پێ کرد.
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامەکەی مەسعود بارزانی لەبارەی دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمەوە بە هەنگاوێکی ئیجابی دادەنێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ ئاڵۆزیەکانی هەرێم.
- وەفدێکی ئەوروپی کە لە سەرۆکی پارتی سۆشیالیستانی ئەوروپاو پەڕڵەمانتارانی 5 وڵاتی دیکە پێکهاتبوون بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی تورکیایان کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ڕێگەیان نەدا دەمیرتاش ببینن.
- پێشمەرگەیەک ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری داقوق شەهیدبوو، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەقەناس پێکرا.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 16,522
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!