- بەپێی هاوار نیوز، شەوی ڕابردوو لەسەر سنووری ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان، لە گوندی مەزرا-ی سەر بەشاری دێرک بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و پێنج-ی تر برینداربوون.
- بە بەشداری نوێنەری پەیەدە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا و بەشێک لەلایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیپێکرد.
- لە ناوچەی ڕەشیدیە لە باکوری شاری موسڵ تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە هۆیەوە 33 کەس بوونە قوربانی.
- سوپای تورکیا لە شارۆچکەی باب لە باکوری سوریا بەهۆی بۆردوومانەوە نزیکەی 10 هاوڵاتی کوشت.
- لە دادگای مێردێن هەردوو نووسەر سەجاد جیهانفەرد ناسراو بە (ژیار) و حەسەن بەلدە، کە خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە شاری مێردین-ی باکوری کوردستان لە کاتی وێنەگرتن لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرابوون، وتەیان لێ وەرگیرا و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان خرانە زیندانەوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,869
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!