- چەتەکانی داعش هەوڵیاندا کە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش بکەنە سەر ناوەندێکی یەپەگە لە حەسەکە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێندرانەوە. هەروەها لە سەرێکانی لە ڕێگای ماتۆڕسکلیتێکەوە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 3 هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.
- لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک و بەرانبەر پەیمانگای نەوت لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بەڕێوەبەری بەشی کێڵگەکان لە کۆمپانیای نەوتی باکوور دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
- لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات: ڕاهێنانمان بە زیاتر لە 2 هەزار پێشمەرگە کردوە و بەردەوام دەبین.
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت هێرشەکانی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش بۆ کۆبانێ لەلایەن 7 گروپەوە بوه و 12 چەکداریان له و کوردانەی عێراق بوون کە لەناو داعشدان و سەرجەمیان کوژراون.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,794
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!