$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی پەرتاخ-ی دێرسم پۆلیسی دەوڵەتی تورک 4 کەسی دەستگیر کرد. لە لایەکی دیکەوە لە ناوچەی قەرەیازیی سەر بە شاری ئەرزرۆم کەسێک زیندانی کرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دارستانی گوندەکانی نژمار و بێکەڕەی شاری #مەریوان#، ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو دوو گوندە، گەیاند.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە کاژێر 09:15ی ئەمڕۆوە فڕوکەکانی تورکیا سێجار چیای کورەژاریان بۆردوومان کرد، کە بەسەر شارۆچکەی #شیلادزێ# دەڕوانێت.[1]{div class="ArticlePhoto" style="width:width:30%;height:20%;float:right;"}{img alt="" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284076/0006.JPG" style="width:100%;" onclick="Galarry(0,[[this.src, this.title]]);" title="بۆردوومان لە شیلادزێ"}{p class="textShadow media" style="cursor:default;text-align:center;color:rgb(0,0,0);"}بۆردوومان لە شیلادزێ{/p}{/div}
- ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان# لە سنوری پارێزگای #هەولێر# دەستیان لەکارکێشایەوە.[1]
- #فەرەیدون عەبدولقادر# لەبارەی پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)[3]
- ڕێکخەری گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان#، عومەر سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە #نێچیرڤان بارزانی# دەکات.[3]
- لقی #سۆران#ی یەکێتی لاوانی کوردستان، ئیدانەی هێرش و بۆردوومانی سوپای تورک دەکات بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، داوا لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم کوردستان دەکات چیتر لەئاست شەهیدکردنی لاوی کورد و داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن.[4]
- بۆسێیەم جار ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئێران ئەنجامدرا و ئەمڕۆ 25 زیندانی دیکە لە کۆمەڵگەی گومرگی #حاجی ئۆمەران# لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕکران لەو ژمارەیەش تەنها پێنج زیندانییان لەلایەن ئێرانەوە دراونەتەوە بە هەرێم.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- مینێکی چێندراو لە نزیک گۆڕەپانی ئەشکا لە #قامیشلۆ# تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە زیان بەو ئۆتۆمبێلانە گەیشت، کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکەدا ڕاوەستابوون.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی ئاگریان لە باخە زەیتونەکانی دەورووبەری گوندی باسل لە ناوچەی شێراوای #عەفرین# بەرداوە. ئەو ئاگرەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە زەوی و باخە زەیتونەکانی گوندەکانی بەنە و عاقب-یشدا بڵاوبووەتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ تورکیا ڕووبەڕووی ئەنجامی زۆر ڕاستەقینە و زۆر نێگەتیڤ دەبێتەوه ئەگەر ئێس-400 وەربگرێت. لەوانە وەستاندنی ناردنی فڕۆکەی ئێف 35 بۆیان و ڕاگرتنی بەشداریان لە پرۆگرامی دروستکردنیدا، هەروەها بەهۆی یاساوە ڕووبەڕووی سزای ئابووری دەبنەوه.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... כרונולוגיית האירועים
פריט זה נצפה 7,772 פעמים
כתבו את התגובה שלכם על הפריט הזה!