- پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ بەفەرمی لەنێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕکران، بەپێی ڕێککەوتنەکەی دوو ساڵ لەمەوبەری نێوانیان.
- دوو سەربازی تورکیا ئەمڕۆ لە ناوچەی شەمزینانی پارێزگای هەکاری لە باکوری کوردستان کوژران.
- ئاگرێک لە کەمپیی یەحیاوا لەسەر ڕێگای لەیلان (19 کیلۆمەتر باشوری ڕۆژهەڵاتی کەرکووک) کەوتووەتەوەو بەهۆیەوە 14 چادرگە بەتەواوی سوتاون کە 45 خێزانیان تێدا بووە.
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت شەڕەکانی باشوری جەرابلوس لە نێوان هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیک لەو وڵاتە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەماهەنگی ئەمریکا نەبووە و قبوڵکراو نین.
- قایمقامی چەمچەماڵ جەختدەکاتەوە خەڵکی گوندەکان ناچارن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دەست لە هیچ هەلیکۆپتەرێک نەپارێزن کە تەقە لەگوندەکانیان دەکەن.
- کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت پێویسته دەسەلاتدارانی تورکیا دەستبەجێ 23 کارمەندی ڕۆژنامەی "ئازادی وڵات" ئازادبکەن، کە دوێنێ لەهەڵمەتێکی پۆلیسدا بۆ سەر نوسینگەی ڕۆژنامەکە دەستگیرکران.
- تەرمی سێ شەڕڤانی ئەمریکی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون و بڕیارە دواتر ڕەوانەی وڵاتەکەیان بکرێتەوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,956
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!