- پێشمەرگەی کوردستان نێوەی سەنتەری #ڕەبیعە#ی کۆنترۆڵکردەکاتەوە و #داعش# لە پاشەکشەدایە و فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام دەسوڕێنەوە و مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن.
- لە سنووری #داقووق# (40 کیلۆمەتریی باشووری کەرکووک) چەند بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقینەوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری #تۆڕی میدیایی ڕووداو# بەهۆی تەقینەوەکانەوە 5 پێشمەرگە بریندار بوون. هیوا حوسامەدین پەیامنێری ڕووداو کە لەو سنوورە ڕووماڵی شەڕەکانی پێشمەرگە و داعش دەکات بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە برینداربووە.
- لە شەڕەکەی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش لە گوندی وەحدەی سەر بە قەزای داقوق، کە هێزەکانی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانیش شانبەشانی پێشمەرگە بەشدارن لەو شەڕەدا، عەقید شێرزاد قادر، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ترکەلان شەهید بوو.
- گەریلایەک لە سنوری #کەرکووک# شەهید بوو.
- بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بڕیار درا #هەڵەبجە# بکرێتە پایتەختی ئاشتی.
- ئەمشەو هاتوچۆ لە کاتژمێر 12 لە کەرکووک تا کاتێکی نادیار قەدەغە دەکرێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 16,519
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!