- کوژرانی خۆپیشاندەران لە ناوچەی لیجەی باکوری کوردستان، بووە هۆی ئەوەی ئاڵای تورکیا لە ئامەد لەلایەن خۆپیشاندەرێکەوە بهێنرێتە خوارەوە.
- دوو تەقینەوەی لەدوای یەک لە دوز خورماتوو ڕوویاندا، کە یەکێکیان لە بەردەم دەروازەی بازنەی حەمرینی سەر بە مەڵبەندی 11ی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، ئەوی دیکەشیان لەبەردەم بارەگای حزبی شیوعی بووە. لە تەقینەوەکاندا 14 کەس شەهید بوون و بە دەیانیش بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.
- بۆ جاری دووەم ئاگرێکی گەورە لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە کەوتەوە بەوهۆیەشەوە نزیکەی چل دۆنم پوش و پاوان سوتا.
- بەمەبەستی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و زانکۆ و تەندروستی، پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری ورمێ ڕێکەوتنێکیان ئیمزا کرد.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 17,016
Ваше мнение о предмете!