$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چالاکێکی مەدنیی کورد بە ناوی #سەحەر کازمی# خەڵکی شاری #سنە# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری #کرماشان#، وەرزشکارێکی کورد بە ناوی #عادڵ کەرەمی#، تەمەن 25، لە لایەن کەسێکی نەناسراوە هێرش کرایەوە سەری و لە ئاکامدا بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.[6]
$باشووری کوردستان$
- کۆمسیۆن ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاقی ڕاگەیاند، شایانی باسە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەگەڵ ئەنجامەکانی پێشوودا ڕووینەدا.[4]
- بەرپرسێکی دەستەی دەسپاکی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای وردبینیکردن لەناوی کاندیدانی لایەن و قەوارە سیاسییەکانی هەرێم، هیچ کاندیدێک کێشەی نەبووە و ناوەکانیش ئاڕاستەی #وەزارەتی ناوخۆ# کران.[1]
- بریکاری پێشووی #وەزارەتی دارایی# عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەر لە جەژنی قوربان بەغدا 317 ملیار دینارەکە بۆ مووچە دەنێرێت بەپێی سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمیش پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152209/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=دانانی پردی ئاسن و بازگە لە ڕێگەی هەولێر-کەرکووک دەستیپێکرد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152209/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش لە ڕێگەی #هەولێر# - #کەرکووک# دەستیپێکرد و بڕیارە پێش جەژن ڕێگەکە بکرێتەوە.[2]
- لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە، هیچ ڕێگرییەکی لە پێدانی مۆڵەت بە کەناڵی ئازادی کردبێت.[1]
- چوارەمین پێشبڕکێی وێنەکێشان، چیرۆک و هەڵبەستی شەهید دەنیزی فورات بە پێشەنگیی یەکێتی خوێندکارانی ئازاد (یەخەئا - YXA) لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور#، لە هۆڵی کۆنفرانس بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە نوێنەری ڕێکخراو و دەزگاکان و میوانانی دەرەوە و ناوخۆ بەڕێوەچوو.[3]
- لە سنوری شارۆچکەی #ڕواندز#، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کادیرێکی یەکێتی کوژرا و برایەکیشی بریندار کرا. ئه و کەسەی کوژراوە ناوی (نەوزاد شێخە برایم)ه و کادیری یەکێتییە، برایەکیشی کە بریندار بووە ناوی (شێرزاد)ە. ئەم شەڕە پاشتر سەریهەڵدایەوە و ژمارەی کوژراو و بریندار گەییشتە 5 کەس[1]
- بەهۆی کەمتەرخەمی و فڕێدانی جگەرە، ئاگر لە بەشێکی پارکی مەلیک مەحمود لە #سلێمانی# کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دار سووتان.[4]
- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو هەفتەی سەخت لەبەردەم کارەبای هەرێمی کوردستاندا ماوە. گوتیشی بەپێی ئەو پلانەی هەیە لە زستاندا نزیکەی 900 مێگاوات کارەبا زیاددەبێت، بەوەش دۆخی کارەبا دەگەیەنێتە قۆناخێکی زۆر باش.[2]
- 14 حیزبی تورکمانی و عەرەب ئامادەکاریی دەکەن بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لە کەرکووک و ڕازی نین لە دەرئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست. ئەوان داوا دەکەن، ئیدارەی کەرکووک مۆڵەتیان پێ بدات بۆ ئەو مەبەستە.[2]
- لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەچاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و تۆڕی پێکهاتەکانی کوردستان لەژێر دروشمی (پێکەوە ژیان و ئاشتی) چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.[1]
- مەعسومە ئەحمەدی، هاوژینی #هەژار موکریانی#، لە هەولێر کۆچی دواییکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە گوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی لیوای هەمزەی سەر بە تورکیا ئەمڕۆ بە نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بورج حەیدەر-ی سەر بە ناوچەی شێراوای #عەفرین# و نیوەی دانیشتوانی گوندەکەیان ڕفاندووە. ئاژەڵدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە چەتەکان دەستیان بەسەر تەلەفۆنی هەموو دانیشتوانی گوندەکەدا گرتووە و هاتووچۆی گوندەکەشیان قەدەغە کردووە. بەشێک له و کەسانەی کە ڕفێندراون و ناسنامەیان ئاشکرا بووە، بریتین لە: سەیدۆ عەلی سلێمان، گولێ خەیری (30 ساڵان)، عەبدالحی زەکەریا حەسەن (25 ساڵان)، عەگید ڕەشید حەسەن (26 ساڵان)، ئەحمەد ڕەشید حەسەن (22 ساڵان)، محەمەد حەسەن ناسرۆ (53 ساڵان)، باسل عەدنان محەمەد (22 ساڵان).[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە دەریای ئیجەی تورکیا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، بەهۆی وەرگەڕانی یەختەکەیانەوە، دایکێک و سێ کچی کوردی دانیشتووی #خورماتوو# خنکاون و باوک و کوڕێکی خێزانەکەش ڕزگاریان بووە.[1][4]