$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەفربارینی زۆرەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرتووە.
- چەکدارانی #داعش# لە میحوەری #کەرکووک# هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دوای شەڕێکی قورس توانرا هێرشەکانیان لە سەرجەم ناوچەکان تێکبشکێنرێت و زیانی گەورەیان پێ بگات.
- هونەرمەندی میللی و حەیرانبێژ #حەسەن سیساوەیی# لەتەمەنی 102ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
- وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە لەماوەی 24ی کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە ڕزگارکراون.
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا کە سبەینێ 11-01-2015 لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی ڕەسمی بێت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 18,697