- پێنجەمین پلینیۆمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستیپێکردو بەکۆی دەنگی بەشداربوانی پلنیۆمەکە، وادەی یاسایی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی تابەستنی کۆنگرەی داهاتو درێژکرایەوه وپلینیۆمەکە کۆتاییهات.
- لە سلێمانی پیاوێکی ڕۆژهەڵاتی بە نیازی خۆکوشتن چووە سەر تاوەرێکی کارەبا، بەڵام پاش مانەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک بەسەلامەتی هاتە خوارەوە.
- پەڕڵەمانی تورکیا مۆڵەتی ساڵێکی تری درێژکردەوە بۆ سوپای وڵاتەکەی تا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژبە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام بدات.
- لەناوچەکانی نزیک شاری بانە ڕوبەروبونەوەیەکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پژاک و چەکدارانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس لەهێزەکانی پاسداران کوژران.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,229