- هێرشێکی خۆکوژی دەکرێتەسەر بازگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری شاری کەرکووک و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بریندار هەیە.
- تەقینەوەیەک خاڵێکی پشکنینی تری هێزەکانی پێشمەرگە لەباشوری کەرکووک دەکاتە ئامانجو بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداردەبن.
- داگیرکەری ئێران مەرزە نێودەوڵەتیەکانی لەگەڵ هەرێم داخست.
- تاوەرێکی گەورەی پاڵاوتنی نەوت کە لە بەندەری ئیسکەندەرونی پارێزگای هەتاوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێخرابوو گەیشتە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل.
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی نەوتی عیراق و چەند سەرچاوەیەکی کۆمپانیای نەوتی باکوور بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر دوو کێڵگەی نەوتی نزیک لە شاری کەرکووکدا گرتووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 15,340