- مامۆستایانی سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لە شەقامی سالم گردبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردەیان دەکرد.
- وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری یونیسێف ئەنجامی دا جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانن قەرەبووی دوو مانگی بایکۆتکردنی خوێندن لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان بکەنەوە.
- لە گوندی غەزاوییەی سەربە شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی عەفرین، کە کۆچبەران پێیدا تێپەڕدەبن بۆ عەفرین، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕویداو بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان 50 کەس برینداربوون.
- والی ئامەد قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە هەشت ناوچەی شارۆچکەی لیجە و هانی و کۆجاکوی سەر بە پارێزگای ئامەد ڕاگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە له و ناوچانە.
- وتەبێژی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر داوای خوێندکاران و دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ، بڕیارماندا کە بایکۆت بشکێنین، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دوانەخستنی پرۆسەی پەروەردە لەمساڵدا.
- هێزەکانی پارستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند لە شەڕەکانی شرناخدا 18 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
- 84 هاوڵاتی مەدەنی و چەکدار کوژراون و دەیانی تر برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەشاری عەزاز-ی هاوسنوور لەگەڵ کانتۆنی عەفرین، ئەوەش بەپێی دوو سەرچاوەی میدیایی.
- باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، جەختدەکاتەوە لەوەی متمانەیان هەیە هێزەکانی پێشمەرگە له و ناوچانە دەکشێتەوە کە کۆنتڕۆڵیکردون، پێشیوایە مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی "خاڵێکی گەورە"یان لەمتمانە لەنێوانیاندا گەشەپێداوە.
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕەخنە لەبەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، کە ئامانجە سیاسیەکانیان بیانوونین بۆ وێرانکردنی ئه و ماڵە عەرەبانەی لەژێر دەستی داعش-دا ڕزرگاردەکرێن و کارەکانیان بەنایاسایی ناودەبات، ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم زانیارییەکانیان ڕەتدەکاتەوه و بڕیارە لەبەیاننامەیەکدا وەڵامیان بدەنەوە.