$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#دا لە چەلێی سەر بە #جولەمێرگ#ی باکوری کوردستان، 11 سەربازی تورک کوژران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە شاری #دیواندەڕە#، چالاکێکی مەدەنی کوردی بە ناوی فەریدوون ئاقایی کوڕی حوسێن تەمەن 35 ساڵ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و بێ ڕێزی بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.[5]
- زیندانییەکی کورد بە ناوی حوسێن قادری، تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی شاری #سنە#، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەستدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- پێکدادانێکی قورس لە نزیک گرتووخانەی فیدڕاڵی لە #چەمچەماڵ# لەنێوان چەند چەکدارێک و دژە تیڕۆڕی یەکێتی ڕوویدا و کوژراوێک و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە. کوژراوەکە ئامۆزای عەبدوڵای کوێخا موبارەک بەرپرسی مەکۆی گۆڕانە لە چەمچەماڵ.[1]
- شاندێکی حکومەتی عێراق گەییشتە #هەولێر# و لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ تیمێکی هەرێمی کوردستان لە کۆبووەوە.[2]
- #گەنجانی وڵاتپارێز# لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنن: دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی هێدی و ئەحمەد، لە لایەن ئاسایشی شارەدێی #سەنگەسەر#ەوە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا ڕفێندراون.[3]
- #فڕۆکەخانەی هەولێر# ڕایدەگەیەنێت بەمنزیکانە دەگەڕێینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانمان.[4]
- #ئاڵا تاڵەبانی# وەک باشترین پەڕڵەمانتاری 2017 خەڵاتی پێ درا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیا هەرێمی #عەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات. ئەردۆغان پشتڕاستیدەکاتەوە و دەڵێت دەستمانکردووە بە تۆپبارانکردن و بەردەوامیش دەبین. لە نزیکترین کاتدا پرسی عەفرین و منبج چارەسەر دەکەین.[2]