$باشووری کوردستان$
- دوو موشەکی دورهاوێژی چەکدارانی #داعش# کەوتوەتە ناو شارەدێی تازە#خورماتوو# و تەنها یەک برینداری لێکەوتەوە.
- خوێندکارانی بەشی زانستە تەندروستیەکان له بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوادەکەن ساڵی خوێندنیان لە 4 ساڵ بۆ بکرێت بە 5 ساڵ.
- بریندارێکی تری چەکی کیمیایی لە شاری #هەڵەبجە# گیانی لەدەستدا و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەش ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی 2003ەوە تائێستا 84 بریندار گیانیان لەدەستداوە.
- لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی #سلێمانی# خوێندکاران، بەهۆی دواکەوتنی دەرماڵەکانیانەوە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی نێوان سلێمانی و #کەرکووک#یان داخست.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,021
Ваше мнение о предмете!