رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم 26 چالاکی مەزهەبیی کورد لەشاری
بۆکانبۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکان لە کوێستانی سەقەر، تەقەیان لە دوو شوانی باشووری کوردستان کردوو دواتر لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان ڕانەمەڕی شوانکارەکانیان دزیوە.
[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورک لە نزیک دوو گوندی سنووری شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ لە پارێزگای
دهۆکدهۆک کەوتنە خوارەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یەکێکیان لە گوندی باوان و ئەوەی دیکە لە گوندی دێوکێ کەوتوون، سێی دیکەیان لەنزیک گوندی دێوکێ کەوتوون.
[3]
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی تورک چیای شێخ ناسر لە ناوچەی
باڵەکایەتیباڵەکایەتی و گوندی بێرکم-یان لە ناوچەی
برادۆستبرادۆست بۆردومانکرد.
[1]
- لە پیربولای حەفتانین شەڕێکی قورس ڕوودەدات. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕەدا چەندین سەربازی داگیرکەری تورک کوژراون و چەندانی تریش بریندار بوون. هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.[1]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار پشکنین کراوە و 483 تووشبوو تۆمارکراوە و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- فراکسیۆنی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لەئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، دژایەتی خۆیان بۆ مانەوەی بزووتنەوەکەیان لە حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند.
[7]
- سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان کە جێبەجێکاری پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتری
سلێمانیسلێمانییە دەڵێت، کارکردن لەپرۆژەکەدا بەردەوامە، ئه و کێشە و گرفتانەشی لەبەردەم پرۆژەکەبوون چارەسەرکراون.
[6]
- گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
هەولێرهەولێرەوە دەستیان پێکردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەڵێت هەفتانە سێ گەشت دەکرێن.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرای دەکات 61 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێ شەوی زاخۆ بریندار بوون، دەشڵێ ئەمە پیلان بووە و دەستێکی دەرەکیی لەپشت بووە.[3]
- هێزە ئەمنییەکان لە شاری هەولێر چونە سەر نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و دایانخست.[7]
- بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوژرانی دوو تیرۆرستی
داعشداعشی لەباشووری چیای قەرەچوغ لە
مەخموورمەخموور ڕاگەیاند.[6]
- دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای توندی ئەو
سواڵکەرسواڵکەرانە بدرێت کە لەسەر شەقامەکان بەناوی سواڵکردنەوە کاری نەشیاویان کردوە و نیگەرانی خەڵکی لێکەوتوەتەوە.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 27 کەسی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.[2]
دەرەوەی کوردستان
-
یوسرا ڕەجەبیوسرا ڕەجەب ئەندام پەرلەمانی عێڕاق داوای دانیشتنی ئاوارتە دەکات لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان و بە تایبەتی ئەو خۆپیشاندانەی دوێنێی
زاخۆزاخۆ، کە لایەنە ئەمنیەکان بە فیشەک ڕوبەڕوی خەڵکی مەدەنی بوونەتەوە.[1]
- دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ جاڕوڵڵا حەمەد، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای
کەرکووککەرکووک دەرکرد، لەسەر ئەو سەرپێچیانەی کراوە لە پرۆژە نیشتەجێبوونی تەئەخی، ئەمەش پاڵپشت بە ماددی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی.[2]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا سێ هەزار و 995 کەس تووشی کۆرۆنا بوون 87 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا چەندین گرێبەستی لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێکەتووتەوە. پرسی نەوت و وزە یەکێکە مژارە لە گرنگەکانی نێوان بەغدا و واشنتن. بەپێی وەزارەتی وزەی ئەمریکا، بەهای گرێبەستەکان تاوەکو هەشت ملیار دۆلارە.[2]
- سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆێل ماکرۆن لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ گۆڤاریباری ماتش ڕەخنەی لە سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا گرت و گووتی: لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەورووپا ناگونجێت و دەبێتە مایەی نائارامی و تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Хронология событий