بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#: ئەمڕۆ 14 خەرمانانی 1396 هەتاوی بەندکراوێکی کورد سزا دراو بە لە سێدارەدان، لە مەیدانی 22ڕێبەندان(بهمن) ی شاری #ئیلام# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوێنی گشتیدا هەڵواسرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ناوبراو هاوڕێ لە گەڵ براکەیدا لە سەرماوەز و بەفرانباری ساڵی 1391 هەتاویدا ئۆتۆمبێلی دوو شۆفێر دەدزن و شۆفێرەکان دەکوژن. دەگوترێت؛ کە تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیە لە سەر ناوی بەشداری کردن لە تاواندا بە زیندانی هەتاهەتای سزا دراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە دیاری کردنی شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی سزا لە ئەستوی دادوەری مەلەفەکەیە و دادوەر بە ڕای خۆی شوێنی جێبەجێ کردنی سزا لە شوێنی ڕووداوەکە و یان نیزیک بەو جێگا دیاری دەکات و بە هەمان شێۆە بڕیار دەدات کە جێبەجێ کردنی سزا لە پێش چاووی ڕای گشتیدا بێت کە مەبەست لەم بڕیارە بە ڕای دادوەر و دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشگری کردن لە دووبارە بوونەوەی تاوان ناودەبرێت ؛ بەڵام ڕاستی ئەم جۆرە کردەوە و بڕیارە لە لایەن دەسەڵاتەوە جگە لە سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک نیە و دەیهەوێت کومەڵگا لەم ڕێگاوە تووشی ترس بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
05-09-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,160
Ваше мнение о предмете!