ئاژانسی کوردپا: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 195 حاڵەتی خۆکوژیی لە شاری #مەهاباد# ڕووی داوە، کە زۆربەی ئەو کەسانی هەوڵی خۆکوژیان داوە، تەمەنیان لە نێوان 15 هەتا 34 ساڵ بووە.
بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری مەهاباد ڕایگەیاندووە: 195 حاڵەتی خۆکوژیی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە شاری مەهاباد ڕووی داوە و لەو 195 کەسە، 11 کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
سامرەند مەرزڕەنگ، هۆکارەکانی خۆکوژیی هاووڵاتییانی لە شاری مەهاباد بۆ کێشەی ئابووری و بنەماڵەیی و خراپ ڕوانین لە ژیان و..... زانیوە.
ئەو بەرپرسەی بێهداشت، هەروەها ئاماژەی بە خۆکوژیی ساڵی ڕابردوو کرد و ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو 430 حاڵەتی خۆکوژیی لە شاری مەهاباد ڕووی داوە و 14 کەس بە هۆی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەست داوە و لە کۆی ئەو 14 کەسە 5 کەسیان ژن و 9 کەسیان پیاو بوون.[1]
#29-11-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,580
Ваше мнение о предмете!