هەرکەسە و گوێز لە هەمبانەی خۆی دەژمێرێت.
وتراویشە(هەر کەسە وگوێز لەباری خۆی دەژمێرێت) لەکوردەواریدا گوێز درەختێکی بەردارە و بەهەمێکی بەسود و بەنرخی هەیە و کە پێ دەگات گوێز بەباری ووڵاغ دەگوێزرێتەوە بۆ بازاڕ و هەندێکجاریش دەخرێتە هەمبانەی چەرمینەوە وەکو گونیە وایە و پڕ دەکرێت لە گوێز، ئینجا گوێز بە دانە و ژمارە دەفرۆشرێت نەوەک بە کیلۆ بۆیە هەر کەسەی(100) دانە بۆ(1000) دانەی دەوێت ئەویش بەژماردن دەبێت، هەر فرۆشیارەی بەگوێرەی داواکاری کڕیارەکە گوێزی بۆ دەژمێرێت، ئینجا ئه و بوارە ڕاستەقینەیە بووە بە ئیدیۆم و گوزارشت بۆ ئەوەی هەر کەس بە لێکدانەوە و بیرکردنەوە و پێوان و عەقڵی خۆی کارێک ئەنجام دەدات و لێکدانەوە و ڕاڤە و شیکاری و گۆتە و قسەی خۆی دەکات بۆیە دەوترێت(هەرکەسه و گوێز لە هەمبانەی خۆی دەژمێرێت).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 622
Ваше мнение о предмете!