دۆخین شلە
دۆخین: داوێکی چنراوە لە خوری و لۆکە هەندێکجار تیلمە پەڕۆیەکی باریکە، دەرپێ و شەڕواڵی پێ توند و شەتک دراوە، لەبەر ئەوەی لە سەرووی دامێنەوە لە نزیک ناوکەوەیە پێشی دەوترێت: بەنەخوێن، ژنان و پیاوان بەکاریانهێناوە.
ئه و کەسەی داوێنی پاک بێت و شەرمی بەخۆی بێت دۆخینەکەی یەکبینە پارێزراو و توند بەستراوە، تەنها لەکاتی ڕێپێدانی شەرعی و چوونە سەرئاو دەکاتەوە، ئەوانەشی کە دۆخینیان بۆشتی یاساغ دەکەنەوە بە داوێن پیس و بێ ناموس سەیر دەکرێن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم به و کەسانەی زوو دۆخینیان شل دەکەنەوە بۆ مەبەستی کاری ناشەرعی دەوترێت: دۆخین شلە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 295
Ваше мнение о предмете!