مۆزەخانەیەکی شاری هەولێرە، لە یەکێک لە خانووەکانی ناو قەڵاتی #هەولێر# دایە، لە ساڵی 2004ەوە کرا بە مۆزەخانەی ڕستن و چنینی کوردەواری.
$مێژووی ئەم خانووە$
ئەم خانووە ماڵی خێزانی (هاشم وەلی دەباغ 1904 - 1994) بووە کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بازرگانی شارەکە بووە. هەرچەندە خۆی لە هەولێر لە دایکبووە، بەڵام بە بنەچە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانێکی خانەدانی عاشایری. باپیری باپیری (پیرە بەگ) لە بنەڕەتدا لە گوندی #توتمێ# لە دۆڵی #بالیسان# هاتووەتە هەولێر. ئەم خانووە لە سەرەتای ساڵی 1930 نۆژەن کراوەتەوە، لە ساڵی 2004 کراوە بە مۆزەخانەی ڕستن و چنین. لە مۆزەخانەکەدا سەدان پارچە فەرش، بەڕە وڕاخەری کوردەواریی ناوچەکانی کوردستان، بەتایبەتیی هەولێری لەخۆ گرتووە کە تەمەنی هەندێکیان چەند سەدەیەک دەبێت. ڕۆژانە خەڵکانێکی زۆر سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 92,787
Ваше мнение о предмете!