خودا دایپێت، ناڵێت کوڕی کێیت؟
ئەوانەی شارەزان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و خودای تاقانە دەناسن، گەیشتونەتە ئه و بڕوایەی ئەوەی خودا بیپڕژێنێت بەسەر مرۆڤەکان لە ڕزق و ڕۆژوو و ناز و نیعمەت و پلە و پایە و سەرداری و هەبوونی و دڵخۆشی و دڵگەشی و ئارامی و بەخشندەیی و ماڵی دونیا و سەروەت و سامان و جوانی و لەشساغی و....تاد، لەوە ناپێچێتەوە تۆ کوڕی کێیت و لە چ خانەوادە و نەتەوە و ڕەنگ و ڕەچەڵەک و ئاین و تیرە و هۆز و بیروباوەڕێکی، تەنها ئەوەندەیە کە پێت دەبەخشێت و بەس، ناپرسێت لە ڕەچەڵەک و ڕەگەز و بنەچە و سەرجەرە و قۆناغ و دیوەخان و خانەوادە و بنەماڵەکەت، ئه و داکەوتەیە(واقیع)ە، بووە بە ئیدیۆم و کوردی موسڵمان دایڕێژتووە، بۆ کەسانێک لە لە هیچی خۆڕاییەوە بێ(ئەسڵ و نەسەب) و بەبێ پێشینە دەبنە کاربەدەست و سەرکار و دەوڵەمەند و خاوەن پێگە و جێگە لە کۆمەڵگا، بە دنەدان وهۆشیاری و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی و ڕێنماییەوە دەڵێن: خودا دایپێت، ناڵێت کوڕی کێیت؟[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 488
Ваше мнение о предмете!