دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمیست، کەسایەتی دیار و تێکۆشەر (د. جەمال فوئاد) برای هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو د.کەمال فوئاد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.ئیحسان فوئادمان پێگەیشت.
د.جەمال فوئاد یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناسراو و تێکۆشەرەکانی کوردستان، ئەوکاتەی وەزیری کشتوکاڵ بوو ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە بەرەوپێشچوونی ئەو بوارە و وەک شارەزایەکی نێودەوڵەتی خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکرد. بنەماڵەکەشیان نموونەی بەرزی قوربانیدان بوون و جێدەستیان لەمێژووی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا دیارە.
بۆ ئەم ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی د. جەمال دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شادبکات.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28ی ئەیلولی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!