برای بەڕێزم کاک شێخ جەلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان#
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە شێج جەبار) ی دایکی بەڕێزتانم بیست. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوە و کەسوکارتان دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی دیار و کەسوکاری ئەنفال و تێکۆشەری دەڤەری گەرمیانە و چەندین قوربانییان لەپێناو گەلەکەمان داوە، لەدەستدانی مایەی نیگەرانیمانە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی کەسوکار و هاوڕێیانی بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#