بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی 2022ی زایینیدا لایەنی کەم 52 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی #کوردستان# و شارەکانی دیکەی #ئێران# لە سێدارە دراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرابووە. ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 4 حاڵەت واتە 8٪ زیادی کردووە.
شایەنی باسە کە لە ماوەی ساڵی 2022دا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی فیرووز مووسالوو و خەڵکی کۆتۆل سەربە شاری خۆی، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرجەم پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و لایەنی کە بەپێی پێوەری یاسا ناوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی بێبەری بوو، لە سێدارە درا. بەپێی ئەم بەڵگەنامانەی کە لە بەردەستدایە، ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ملهوڕانە نەیانهێشتووە دۆسیەکەی بنێردرێت بۆ دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی و لە کۆتاییدا لە سێدارەیان داوە.
هەروەها لەو ساڵەدا دوو ژن بە ناوەکانی فەرانەک بەهەشتی و سوهەیلا عابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی #سنە# و #ورمێ# سزاکەیان جێبەجێ کران و لەسێدارەدران.
$جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان:$
$سیاسی:$ 1 حاڵەت، 2 ٪ ی کۆی حاڵەتەکان
$کوشتنی بەئەنقەست:$ 34 حاڵەت، 56٪ی کۆی حاڵەتەکان
$تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان:$ 15 حاڵەت، 29 ٪ ی کۆی حاڵەتەکان
$دزیی چەکدارانە:$ 2 حاڵەت، 4٪ ی کۆی حاڵەتەکان
بەپێی بەڵگە کۆکراوەکانی تیمی یاساییی هەنگاو، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ورمێ و خوڕەم ئاوا بووە کە هەر کامیان 9 حاڵەت تۆمارکراوە.
هەروەها لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە #ئیلام# و کەرەج هەر کامیان 8 حاڵەت، #کرماشان# 6 حاڵەت، ئەراک 5 حاڵەت، #سنە# 4 حاڵەت و بەندیخانەکانی حکوومەت لە ئەلیگوودەرز، میاندواو و یەزد هەر کامیان یەک حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە.
دەزگای دادوەری و ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە لە پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی ئامارە ڕاستەقینەکانی لە سێدارە دراوان، لە کۆی ئاماری 52 کەسی لە سێدارە دراو تەنیا 5 حاڵەتیان بە فەڕمیڕاگەیاندووە. [1]