لە زۆرینەی خەڵکدا بووە بە خوو کە ئازارشکێن بەکاردەهێنن لە کاتی نەخۆشی و هەبوونی ئازار، کە ئەمەش هەندێکجار کاریگەریی لاوەکی هەیە، باشترە لێی دووربکەویتەوە، لەبری ئەوە کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە دکتۆر ھەڤین کەمال شا محەمەد، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج بڵاویکردووەتەوە، وەکوو ئازارشکێنی سرووشتی کاردەکەن.
1. زەنجەفیل
دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لە لەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سرووشتییە، ھەربۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکە و جومگەکان.
2. سیر
دژە بەکتریایی تیادایە، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەرمابووندا.
3. مێخەک
زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پوک بەکاردێت، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت.
4. نەعنا
ئازار شکێنی سرووشتی تیادایە کە مادەی (مێنتوڵ) ە، ئەگەر وەکوو زەیت بەکاربھێنرێت بۆ مەساج کردن، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت.
5. سرکەی سپی
لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان، چونکە دژە ھەوکردن و ئازار شکێنی تیادایە، دەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکار بێت.
6. بیبەری سووری تون
یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان، وەکوو بەنجی مەوزوعی کار دەکات، و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەمدەکاتەوە.
7. دارچینی
وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، لە زستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سوڕی خوێنیان چالاک نییە بەکاردێت.
8. زەردەچەوە
ئازار شکێنی سرووشتی تیادایە کەبەشێوەی ماددەی (کورکمین)ە، دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە، بەکاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ درووست دەبێت.
9. ئاو
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی وشکبوونەوەی خانەکانی لەش، بەدانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندوبوونی نامێنێت، ھەروەھا لە ئەژنۆ و شانیشدا.
10. شۆفان
زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سوڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشییە ژنانەکان کاریگەریی ھەیە.
[1]