$باکووری کوردستان$
- بەبۆنەی 41 ساڵەی کۆمەڵکوژیی مەڕاش، چالاکییەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە گۆڕەپانی نەخۆشخانە لە گەڕەکی یۆرک سەلیمس مەڕاش کۆبوونەوە، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کرایەوە و هەتا جەمخانەی ئەرنلەران بە ڕێپێوان چوون. نوێنەرانی کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکانی عەلەویان، پەرلەمانتەرانی #هەدەپە# زەینەل ئوزەن، کەمال پەکۆز و سەمرا گوزەلیش بەشداری چالاکی یادکردنەوەکە بوون.[2]
$باشووری کوردستان$
- کۆنگرەی چوارەمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەبەشدارییی زۆرتر لە هەزار ئەندام لە شاری #سلێمانی# بەڕێوەدەچێت. لەم کۆنگرەیەدا 121 ئەندامی ئەنجوومەن هەڵدەبژێردرێت.[1]
- #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئه و حزبە هەڵبژێردرا. هاوکات #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، #مەلا بەختیار#، قادرحەمەجان و #جەعفەر شێخ مستەفا# و #عیماد ئەحمەد# و #عومەر فەتاح# و #ئەرسەلان بایز# و #دلێر سەید مەجید# ئەندامن لەو ئەنجوومەنەدا تێیدا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374869/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان=KTML_ImageCaption_End=
- کارەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی یەکێتی بە دەستنیشانکردنی هەریەک لە #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، #قوباد تاڵەبانی# و #ڕێواز فایەق#، بۆ سەرکردایەتی حزبەکە کۆتایی هات.[1]
- مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی دەتوانێت بەسەرکەوتوویی کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەفۆرمێکی نوێوە دێتەوە مەیدانی کوردایەتی. وتیشی: سەرکردایەتییەکی بەهێز لەناو یەکێتییەکی بەهێزدا بارودۆخەکان باشتر دەکات و ئاشتی و ئارامی مسۆگەر دەکات. هەر لەکۆنگرەکەدا مەلا یاسین ئاماژەی بەوەشدا، لەکۆنگرەکەدا هیچ بڕیارێکی مەرکەزی نەدرا و بڕیارەکان بە دەنگدان دەرچوون.[5]
- لە چوارچێوەی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکیدا ژنانی گەنج لە ناوچەی #ڕانیە#ی سلێمانیی لە ژمارەیەک کۆڵان پۆستەری بایکۆتیان هەڵواسی. لە سەر پۆستەرەکان ناوی هەموو کۆمپانیا و مارکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نووسراون بۆ ئەوەی گەل کەلوپەل و خواردەمەنیەکانیان بایکۆت بکەن.ژنانی گەنج پۆستەرەکانیان لە زۆر دەڤەری شارەکە هەڵواسی.[2]
- لە کۆمەڵگای شاوێسی شاری #هەولێر# برایەک هەستاوە بەکوشتنی براکەی خۆی کە هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.[3]
- بەهۆی ئاژاوەی نێو یاریگەکان فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم چالاکییەکانی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت، خولەکە دەست پێناکاتەوە تاوەکوو سەرجەم یانەکان بەڵێنی سەلامەتی یاریزانان و هاندەران و ناوبژیوانان نەدەن.[4]
- #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانی هەرێمی کوردستان مەراسیمێکی بۆ #شەوی یەڵدا# ڕێکخست. لە مەرایسمەکەدا 200 کەس بەشداربوون و چەندین شیعر و گۆرانییەک پێشکێشکران. دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەند و شاعیرێک. [6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامەو بەم چورچێوەیەدا گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسای بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 3 کەسی مەدەنی بریندار بوو.[2]
- سەدان هاوڵاتی دانیشتووی ناوچەی #عەفرین#، تەرمی هەردوو شەهید بەناوەکانی (رەمەزان عەفرین- جوان عەفرین) و (ئیبراهیم ئەحمەد- جوودی چیا) کە لە 18 کانونی یەکەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید ببوون، لەبەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی ناوچەی فافین-ی کانتۆنی شەهبا وەرگیران و بە کاروانێک بەرەو گۆرستان بەڕێکران.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- باری ناوخۆییی ئێڕاقی عەرەبی خراپتر دەبێت و شەوی ڕابردوو لە ناسریە چەندین بارەگای حیزبی سووتێندران.[1]
- دۆناڵد ترامپ پێشنیارنامەی بودجەی 2020ی وڵاتەکەی واژۆکرد. لەو پێشنیارنامەیەدا دەوڵەتی تورک لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی 'ئێف-35' دەرکراوە، جگە لەوەش لە پیشنیارنامەکەدا چەند سزایەکی دیکەش بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپێنراوە.[2]