$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێرسین ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر زۆر ماڵ. پۆلیس کاتێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی #هەدەپە#، هەموو شتێکیان تێکەڵ کرد و دەستیان بەسەر ئامێری دیجیتاڵیدا گرت. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فەیزا کایا هاوسەرۆکی ناوچەی ئاکدەنیزی هەدەپە، جەبار کارابەگ هاوسەرۆکی ناوچەی تۆرۆسلاری هەیە، نورای ئاسلان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئاکدەنیزی هەدەپە، نازان دوندار، جیهان کۆکبالک و ئەرجان ئالپ بەڕێوەبرانەی ڕێکخستنی هەدەپە دەستگیرکران. باسی ئەوە دەکرێت، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامە و ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە زیادبووندایە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، خەڵکی ڕوویانکردووەتە کڕینی دەمامکی پزیشکی و ماددەپاککەرەوەکان. بەجۆرێک لە زۆر شوێن نرخی ئەو ماددانە گران بوون و بەکەمی دەستدەکەون.[1]
- لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بەدواداچوون بکرێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماسک لە دەرمانخانەکانی باشووری کوردستان.[4]
- ئەمڕۆ لایەنگرانی #نەوەی نوێ# لە دژی دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان لە شاری #سلێمانی# ساز کرد. لە #دهۆک# #هەولێر#یش ڕێگریان لێکرا. لە سلێمانی #شاسوار عەبدولواحید# لە #پاڕکی ئازادی# وتارێکی خوێندەوە. لە #هەڵەبجە#ش بەهۆی ترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا مۆڵەتی خۆپیشاندانەکە هەڵوەشایەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376662/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆپیشاندانەکەی نەوەی نوێ تەنها سلێمانی گرتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆپیشاندانەکەی نەوەی نوێ تەنها سلێمانی گرتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لەبارەی ڕەوشی #کەرکووک#ەوە حیزبە کوردستانییەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکخرایە سەر یەکدەنگی لایەنە سیاسیەکان لەسەر پرسە نەتەوایەتییەکان و کۆدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەکان جەختی لەسەرکرایەوە.[3]
- بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕاگرت، بەڵام هاوردەکردنی کاڵای ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بڕیارەکە هاوردەکردنی کاڵا ناگرێتەوە.[3]
- #وەزارەتی تەندروستی# ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتەبەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ، ترس و تۆقاندن دەکات لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەبێ هیچ بنەمایەک.[4]
- بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە کۆبوونەوەو سیمینار و فێستیڤاڵێک لە ناوەندەکانی خوێندن و چاودێری توندیش دەخرێتەسەر فڕۆشگەی خوێندنگەکان.[3]
- دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر، ئەوەی تاوەکو ئێستاش هەیە بەتەنها بۆ خۆپارێزییە و هیچ حاڵەتێکی گوماناوی بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی هونەر لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنیری و هونەری گەرمیان، یەکەم ڕۆژی وەرزی شانۆی گەرمیان دەستیپێکرد و بڕیارە دوو ڕۆژبخایەنێت. لە ڕۆژی یەکەمی وەرزی شانۆی گەرمیان داو تا ئێوارەی ئەمڕۆ، دوو شانۆگەری نمایشکران، بە ناونیشانی وەرن ببین بە سەگ و خواحافیز هەروەها ئەمشەو دوو شانۆگەریتر نمایشدەکرێت، ئەوانیش بە ناونیشانیڕۆژی درۆ و شۆڕشی شێتەکان.[7]
- لە شاری کەرکووک بە گردبوونەوەیەک ئیدانەی دەستدرێژی کردنە سەر کچە هەشت ساڵانەکەی هەولێر کراو و و داوای بە سزا گەیاندنی تاوانباران کرا.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376662/0024.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وەرزی شانۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وەرزی شانۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_End=
- لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کرێکارانی ئەو کۆمپانیایەی خاوێنکردنەوەی شەقامەکانی لە ئەستۆ گرتووە، مانگرتنیان ڕاگەیاند، ئەوان داوا دەکەن، مووچەکانیان بۆ زیادبکرێت، هەروەها ناڕەزاییان دەربڕی کە هێشتا مووچەی مانگی ڕابردوویان وەنەگرتووە.[7]
- لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکان لەسەر کامپی پەنابەرانی #مەخموور# بە نزمی دەفڕن.[7]
- بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ لە هۆڵی پڕۆفیسۆر #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# لە سلێمانی، دیدارێکی بۆ شاعیری گەورەی عیراقی مزەفەر نەواب ڕێکخست.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەگەر کورد و سوننە لە کابینە تازەکەی عێراق بەشداریی نەکەن، ئەوا ئەو کابینەیەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بە مردوویی لەدایکدەبێت و سودی بۆ عێراق نابێت.[3]
- #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی عێراق، چوار مانگ بە کۆمپانیاکان دەدات بۆ ئەوەی ناوەکانیان بکەنە ناوێکی عەرەبی یاخود عێراقی، ئەوەش کێشەی بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، چونکە لە بەغدا گرفت بۆ کارەکانیان دروستدەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەش، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی کۆمپانیاکانە.[6]
- لە ئاکامی بۆردومانێکی سوپای سووریا، سەربازێکی تورکیا کوژرا و لە بەرامبەریشدا، سوپای تورکیا 21 پێگەی سوپای سووریای بۆردومان کرد. وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەموو ڕێکارێکی پێویست لە کات و ساتی خۆیدا دەگرینە بەر و وەڵامی هەر هێرشێکی سووریا دەدەینەوە. بە کوژرانی سەربازێکی سوپای تورکیا، ژمارەی ئه و سەربازانەی تورکیا لە ماوەی ئەم مانگە لە سنووری ئیدلب کوژراوون گەیشتە 16 سەرباز.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Хронология событий