- ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، لەبەردەم دادگای تێهەڵچونەوەی گەرمیان - کەرکووک لە شاری کەلار چالاکیەکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە بۆ گەڕانەوەی حاکم هاوژین بوو کە دۆسیەی دادگایی کردنی بکەرانی ئەنفالی لەئەستۆ گرتبوو دورخراوەتەوە.
- دوو خێزانی تری ئێزیدی کە پێکهاتبوون لە 10 کەس لە داعش ڕزگاریان بوو و خۆیانیان گەیاندە ژێر ناوچەکانی دەستەڵاتی پێشمەرگە.
- لە بەرزایەکانی سوڵتان عەبدوڵڵا هاوەنێک بەناو پۆلێک پێشمەرگە دەکەوێت، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک بەناوی کازم مەعروف دانیشتووی سۆران شەهید دەبێت.
- بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت کە حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا بڕی بڕیارلێدراونەوتی لەڕێگەی سۆمۆوە نارودووە، بۆیە دەبێت بەغدا بڕی یەک ترلیۆن و دووسەدو سی و سێ ملیار دینار بنێرێت، بەپێچەوانەوە نوێنەرانی کورد قسەی خۆیان دەکەن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,418