$باکووری کوردستان$
- لە شاخی ئەزمانای گتە لە ناوچەی سلۆپیی شرنەخ جەردەوانان و سەربازان لە ئۆپراسیۆندان. لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەیاندا تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا 2 جەردەوان بە ناوەکانی خەلیل یەربۆگا و سولەیمان تۆسون کوژراون و بەلانیکەمەوە 4 جەردەوانی تریش برینداربوون.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاگرەکەی دۆڵی ڕۆژ لە دێرسیم 4 ڕۆژە بەردەوامە و سنوورێکی فراوانی گرتووەتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- ئاگربەردانە ناوچەی دۆڵی ڕۆژ لە #دێرسیم# لەلایەن سوپای تورکیاوە زۆر تەشەنەی سەندووە و سنوورێکی فراوانی گرتووەتەوە. ڕێگریش لە خۆبەخشەکان دەکرێت و ڕێگایان پێنادرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە.[2]
- له و ناوچەیەی کە پارێزگاری #بەدلیس# قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ئاگر لە دارستانی سەهیێ کەوتەوە و سات بە سات زیاتر تەشەنە دەکات.[2]
- پۆلیسی تورکیا لە شاری #ئامەد# هەڵیکوتایە سەر ماڵی فەسیح کاراتاش هاوسەرۆکی لقی شارۆچکەی هێنێی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#). لە دوای پشکنینی ماڵەکەی، پۆلیس ناوبراوی دەستگیر کرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #ئیجلال قەوامی#، چالاکی مافی مرۆڤ، دانیشتووی شاری #سنە#، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە لقی 109ی دادگای کەیفەری 2ی ئەو شارە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بۆ تێکدانی بیروڕای گشتی بە 8 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەنوەر جەنگی خەڵکی گوندی حاجی حەسەن موکریان سەر بە ناوچەی شاماتی #میاندواو# لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.[3]
- کچێکی کورد بەناوی ئەفسانە خورسەندی خەڵکی گۆگ تەپەی #مەهاباد# لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- یەکەم کاروانی دەرمانی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە بەغداوە گەیشتە #هەڵەبجە# و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەکەش دەڵێت: داوای بەشی شەش مانگ دەرمان و چارەسەرمان لە بەغدا کردووە.[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (#کەجەکە#) ڕایدەگەیەنێت: #پەکەکە# لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پشتگریی هیچ حیزب و لیستێکی دیاریکراو ناکات و تەنها دەخوازین پڕۆسەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی و مەدەنی بەڕێوەبچێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=پێنجەمین فیستیڤاڵی دەنگە جیاوازەکان لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- لە هۆڵی بۆنەکانی شاری هەڵەبجە پێنجەمین فیستیڤاڵی دەنگە جیاوازەکان لەژێر ناوی (عەشقی وەلی دێوانە لە پایزدا ئەپشکوێ) بە ئامادەکاریی ڕێکخراوی کوردیۆ و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.[6]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی #سلێمانی# لە ڕاگەیەنراوێکیدا ڕایگەیاند: ئەمشەو، لەسەر ڕێگای سلێمانی –دوکان بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداو حەوت کەسی تریش بریندار بوون.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ کاتژمێر 11 سەدان کەس کە زۆرینەیان خوێندکاران و لاوان بوون، لە مەیدانی شەهید جیهاد لە شاری عاموودێ کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. دوکانداران دوکانەکانیان داخست و هاتنە ڕیزی خۆپیشاندارانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بەتووندی داگیرکاریی ڕژێمی تورکیا ئیدانە کرا.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=هاوڵاتییانی عاموودێ لە دژی داگیرکاریی تورکیا ڕژانە سەر شەقام=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0009.JPG=KTML_Photo_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانتارێکی ئيئتیلافی سائيرون داوادەکات: سەرجەم کانديدەکانی پۆستی سەرکۆماری ئايندەی عێراق، سيڤی خۆيان بخەنەڕوو، دواتريش هەڵوێستی خۆيان لەسەر يەکپارچەيی عێراق ئاشکرا بکەن، ئەوانەش کە لايەنگری ڕيفراندۆم بوون داوای لێبوردن بکەن.[1]
- دەزگای قەزایی دەوڵەتی تورکیە لە حوکمێکدا ڕایگەیاندووە، کە سێ بەرهەمی مێژووی سەبارەت بە مێژووی نەتەوەی کورد بەتایبەتی کوردستان و کورد، بەرهەمی دوکتور قاسملوو، مۆڵەتی چاپکردنی نییە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=تمەن هاڕەی کرد، تمەن بووە دۆلاری زیمبابۆی!=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153230/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- پەرلەمانتارێکی ڕەوتی حیکمە ڕایدەگەیەنێت: هەردوو هاوپەیمانی (چاکسازی و بنیاتنانەوە) و (بونیادنان) دەنگ لە بەرژەوەندی (#بەرهەم ساڵح#) دەدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.[1]
- بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا بەردەوامدەبێت، هاوکات بۆ هاوئاهەنگی سەربازیی لەگەڵ ڕووسیا کۆدەبنەوە.[4]
- ئیدارەی ترەمپ هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە بەردەوامدەبن لە کڕینی نەوتی ئێران و ڕایدەگەیێنێت هەر وڵاتێک تاوەکو ڕۆژی 4ی مانگی 11 ئاستی کڕینی نەوتی ئێران نەگەیێنێتە ئاستی سفر، ڕووبەڕووی مەترسی سزای ئەمریکا دەبێتەوە.[4]
- پاش قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، تمەن ئەوەندەی دیکە داکشا و ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە زیاتر لە 19 هەزار تمەن.[6]