- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناحیەی زومار لەپارێزگای موسڵ دەستپێکرد و دەمەوئێوارە چوونە ناو ناوەندی زومارەوە.
- هێزەکانی پێشمەگەی کوردستان توانیان بەتەواوی ناوچەی عەین زالە کۆنتڕِۆڵ بکەن و لە چەکدارانی داعشی پاک بکەنەوە.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک دوو بۆمبی چێنراو تەقینەوە و بە هۆیەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
- لە ناحیەی زومار بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو، یەکێکی تریش برینداربوو.
- بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم کەمال ئاغا، بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی لەناوچەی زوممار تەقیەوە، بەڵام زیانی گیانیی نەبوو.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,266
Ваше мнение о предмете!