$باکووری کوردستان$
- بە مەبەستی ڕێخۆشکەری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک، پارێزگاری تورکی #دەرسیم#، لە30 ناوچەی سەر بەو پاریزگایەی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.[1]
$باشووری کوردستان$
- ڕێپێوانی سەرتاسەری بۆ پشتگیریی #عەفرین# لە #هەڵەبجە# دەستیپێکرد و چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە ڕژانە سەر شەقامەکان.[1]
- شەوی ڕابردوو، ژنێکی تەمەن 36 ساڵ بەناوی ناهیدە بابەحەسەن لە #قادر کەرەم# بە چەکی کڵاشینکۆف کوژرا و کەسوکارەکەشی دەڵێن خۆی خۆی کوشتووە.[1]
- لە ژێر ناوی دیداری قۆناغەکانی هەڵکەوتنی ئارام-ی سەرکردە، یادی #شەهید ئارام# کرایەوە و تێیدا پانێڵێک لەسەر خەبات و تێکۆشانی شەهید ئارام پێشکەشکرا، پانێڵیستەکان لەسەرەتای قسەکانیاندا سڵاویان لە بەرخۆدانی عەفرین کرد.[2]
- لە شاری #کەرکووک# ژمارەیەک خوێندکار گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا پشتگیری بەرخۆدانی عەفرینیان کرد.[1]
- لە شاری هەولێر مەراسیمێک بۆ شەهید محەمەد هادی ناسراو بە #باشور سۆران# ئەنجامدرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان (بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 12هەم)$
- دوای ئەوەی سوپای تورکیا توانی ناوچەیەک لە شاری عەفرین داگیربکات، لەنیوەشەوی ڕابردوودا یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) هێرشیان کردە سەر هێزە مۆڵدراوەکەی تورکیا و بە کوژراو و بریندارێکی زۆر و زیانێگی گەورەی ئامێرە جەنگیەکانیانەوە پاشەکشەیان پێکردن.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای تورک بەردەوام بوو لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کانتۆنی عەفرین و لە چەندین شوێن شەڕی سەختە. لە گوندەکانی #قورنێ#، #گردی شێخورزێ# و #عبێدان#ی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین شەڕی سەخت لە نێوان شەرڤانان و هێزەکانی سوپای تورکدا بەردەوامە.[2]
- هێزەکانی سوپای تورک گەڕەکی ئەشرەفییەی ناوەندی عەرفرین تۆپباران دەکەن، لەو تۆپبارانەدا 12 کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن و دوانیان ژن، شەهیدیش هەیە.[1]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەسەدان کەس کە بەشێکیان هاوڵاتی مەدەنین لە پرۆسە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی سوریا کوژراون.[2]
- فڕۆکەکانی سوپای تورک گوندی خالیدیە سەربە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین-یان بە تەواوی وێران کرد.[1]
- فەرماندارێتی گشتی یەپەگە لە عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: بە بۆنەی چالاکی خۆبەخشی شەهید #ئاڤێستا خابوور#ەوە، بەرخۆدانی عەفرین لە بەرگری سەردەمەوە دەگۆڕێت بۆ ئاڤێستا خابوور و درێژه بە خۆڕاگری خۆی دەدات.[3]