=KTML_Bold=هەڤاڵی بەڕێز موقەدەم (عەلی جەلک)=KTML_End=
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کەسایەتی دیاری سنووری سەنگەسەر خوالێخۆشبوو (ئەحمەد نەبی حەسەن)ی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و، ئارامی بە خانەوادە و کەسوکارتان ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=