لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 10-10-2018، سیازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ...
باکووری کوردستان
- دانیشتنی دادگەی سزاقورسەکانی شاری
موشموش-ی باکووری کوردستان دەربارەی دۆسیەی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا
سەدا تاشکینسەدا تاشکین بەڕێوەچوو. تاشکین لە 20ی کانوونی یەکەمی 2017 بە بیانووی (دەربارەی ئه و ئیخبار هەیە) دەستبەسەر کرا و ڕۆژی 22ی کانوونی دووەمی 2018ش بڕیاری گرتنی درا. دادگەی ڕژێمی تورکیا سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەوان سەدا تاشکیندا سەپاند.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە گەڕەکی میراوای شاری
بۆکانبۆکان، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لە بەر چاوی هاوڵاتیان خۆی لەسەر پردێکەوە هەڵدایە خوارەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.
[3]
- لە
سنەسنە، هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەستیپێکرد، ئەو پیشانگایە تا ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت لە کارەکانی. 195 ناوەندی بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، 157 ناوەندی بڵاوکردنەوەی بە نوێنەرایەتی و 52 ناوەندی بڵاوکردنەوەی بیانی لەو پیشانگایەدا بەشدارییان کردووە. 73 هەزار و 500 ناونیشانی کتێبی ناوەندە بڵاوکردنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و 400 ناونیشانی کتێب لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە نێودەوڵەتییەکان و دوو هەزار و 800 ناونیشانی کتێبی کوردیش لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە پیشانگاکەدا نمایش دەکرێن.
[3]
باشووری کوردستان
- بە بەشداری 17 وڵاتی جیاواز سیازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە
هەولێرهەولێر کرایەوە. نزیکەی 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە تێیدا بەشدارن کە لە 17 وڵاتی جیاواز کە 11 وڵاتی عەرەبییەو سێ وڵاتی ئەوروپی و هەریەک لە تورکیا و ئێران و هیندیستانیش بەشدارن. پێشانگاکە 500 هەزار ناونیشانی جیاوازی کتێب لەخۆدەگرێت و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، بەنمایشکردنی فیلمی (کچانی خۆر) سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری
سلێمانیسلێمانی دەستپێدەکات و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
[1] لە ماوەی هەفتەیەکی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە لە 4 هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایش دەکرێن.
[5]
- لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ناوچەکانی
ئامێدیئامێدی و برادۆست سێ بنکەی تری سەربازیی دامەزراندووە و ژمارەی سوپاکەشی لە ناو خاکی هەرێم بۆ دووهێندەی جاران زیاتر کردووە، ئەمە سەرەڕای هێنانی چەک و جبەخانەی قوورس و زۆر بۆ ئه و بنکانە.
[2]
- ئەمڕۆ، دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵوەشاندەوە، بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن،کە بەپێی ئەو بڕیارە دەبووایە دوولەسەرسێی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامەکان بدەن، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ئێستا بە 50+1 ئەنجامەکان پەسەند دەکرێت،بریاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانیش دەڵێت بەپێی یاساکەش ناتواندرێت تانە لە بڕیارەکە بدرێت.
[3]
- سەرۆکی لیژنەی
پێشمەرگەپێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هەرچەندە زۆر هەوڵدرا پاشەکەوتی مووچەی ئەو پێشمەرگانە بە یاسایەک لاببرێت کە مووچەیان کەمە و حەقی پاشەکەوتکردن نین، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی یەکەم دەیەوێت قەرزە کەڵەکەبووەکانی بداتەوە، پاشان پاشکەوتی مووچە لابدات.
[1]
- هێزەکانی گەریلا لە کاتژمێر 09:00 لە شاخی لێلیکان لە ناوچەی برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکییان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە. هێزەکانی گەریلا لە کاتژمێر 14:00 دا چالاکییەکی تریان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە شاخی لێلیکان ئەنجامداوەتەوە و لە چالاکییەدا 4 سەربازی تورکیا کوژراون.
[4]
- ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەرشەم 2 لە شاری هەولێر گەنجێک بەناوی کارزان فەرید کوژرا.
[3]
- لە دوای دانانی دوو خاڵە گومرگییەکەی نێوان
کەرکوککەرکوک-سلێمانی و کەرکوک-هەولێر، بەبیانوی سەندنی باج رێگە نادەن هیچ پەرتوکێکی کوردی بێتە شارەکەوە.
[1]
- محەمەد سەمعان، بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی رایدەگەیەنێت: لەگەڵ یەکێتی و عەرەبدا لەرێککەوتنی کۆتایی نزیکن لەسەر دانانی کەسایەتیەکی کورد بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە دەریای ئیجە، یەختێک کە 35 کەسی تێدابووە و سەرجەمیان خەڵکی
دهۆکدهۆک و
زاخۆزاخۆن نقووم بوو. پاش نقومبوونی یەختەکە هەشت کۆچبەر بە خنکاوی دۆزراونەتەوە.
[6] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan