- ڕێپێوانێک لە کەرکووک کە هەزاران کەس بەشداریی تێداکرد، ئەم ڕێپێوانە لەلایەن پارتییەوە ڕێکخرا و دروشمیشی کوردستانیبوونی کەرکووک بوو.
- فڕاندنی دوو خوێندکاری کچی کورد بەناوی دنیا ئیسماعیل و نادیە عوسمان لە بەردەم ئامادەیی کەرکووکی کچاندا.
- لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان و لەکاتی ناشتنی تەرمی شەهیدێکی باکوور، پۆلیس بە بیانووی ئەوەی کە ئەو شاڵەی بەسەر تابوتی تەرمەکەدا دراوە تەعبیر لە ئاڵای پکک ڕەنگی سوور ، زەرد و سەوز دەکات، پەلاماری مەراسیمەکەی دا و شاڵەکەی سەر تابووتەکەی پارچە پارچە کرد و ژمارەیەکیش لە ماتەمگێڕان دەستگیرکران. شەهیدەکە ناوی(جیهان دوندار) بوو کە لە پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان سوپای تورکیا لە گەڵ جەنگاوەرانی PKK دا لە ناوچەی هەککاری گیانی لەدەست دابوو. شایەنی باسە سەرەڕای ئەوەی کە پۆلیس ئاڵاکەی سەر تابوتەکەی پارچە پارچە کرد، بەڵام ماتەمگێڕان ئاڵاکەیان کردە کفن و بەسەر تەرمی شەهیدەکەیاندادا.
- کوژرانی پۆلیسێکی کورد لە شاری موسڵ لەلایەن عەرەبە تیرۆریستەکانەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,318 times
Write your comment about this item!