ساڵی 1971 بەڕێوەبەرێتی چالاکی هونەری زانکۆ کرایەوە و ئەندامەکانیشی بریتی بوون لە قادر کوردی، ئەنوەر توفی، ئەنوەر قەرەداغی، سمکۆ عەزیز، پاشانیش ئەحمەد سالار، شەماڵ صائیب..هتد. یەکەم بەرهەمیشیان درامای تەلەفزیۆنی (لالۆ کەریم)بوو، هەروەها لەبەرهەمە شانۆییە دیارەکانیشیان (ئۆتێلۆ)بوو لە نوسینی (شکسپیر) و وەرگێڕان ودەرهێنانی (ئەحمەد سالار). ئەم بەڕێوەبەرێتییە لە هەموو بەشەکانی هونەر پێکهاتبوو، جێگەی باسیشە بە وتەی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی یەکەم ستۆدیۆی دەنگ کە لەشاری سلێمانی کرابێتەوە سەربەم بەڕێوەبەرێتییە بووەو لەساڵی 1971، خانوویەکیشی بۆ بەکرێگیرابوو، یەکەم گۆرانیش کەتیایدا تۆمارکرابێ گۆرانی (جادە چۆڵ و سێبەر بوو)ی قادر کابان بوو.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 15,161 times
Write your comment about this item!