خەندان-
ئێوارەی دوێنێ، چەند وێنەیەکی زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەجاییشاری کەرەج بڵاو کرایەوە کە بەڕێوەبردنی مەراسیمی شەوی یەڵدا لەلایەن گیراوانی سیاسی نیشان دەدات. چەند زیندانیەکی سیاسی کوردیش لە مەراسیمەکەدا بەشدارن.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی (فورات نیوز) هاتنە دەرەوەی وێنەی زیندانیان لە گرتووخانەکانی ئێراندا زۆر بە دەگمەن بووە و ئەوانەش لەو دەگمەن وێنانەن کە لەزیندانی هاتوونە دەرەوە. ژمارەیەک لەو گیراوانە کە لە وێنەکان دا دیارن سزای دوروودرێژ و لە سێدارە دانیان بەسەردا سەپاوە بەڵام دەستەکانیان بە نیشانەی سەرکەوتن بەرز کردۆتەوە و زەردەخەنە لەسەر لێویانە.
لەبەندی (12)ی زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج مەراسیمێک لە شەوی یەڵدا دا بە مانای (زاڵبوون بەسەر تاریکیدا) بەڕێوەچوو و لە مەراسیمەکەدا شانۆ و گۆرانی پێشکەش کراون.
لە وێنەکاندا وێنەی چەند گیراوی سیاسی کورد وەکوو (زانیار ولوقمان مورادی) کە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا دەستبەسەرکران و بە لە سێدارە سزا دران، دەبینرێت.
- 06-01-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,922 times
Write your comment about this item!