- زیندانیانی دوو هۆڵ لەگرتن و گواستنەوەی گەرمیان مان دەگرن لەخواردن و ڕێگەش نادرێت بەرۆژنامەنووسان بچنە ناو هۆڵەکە بۆ ڕوماڵکردنی کێشەکانیان.
- شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر گوندێکی سەر بە قەزای داقوق و 10 هاوڵاتی دەکوژن و دواتر بەرەو شوێنێکی ناردیار هەڵدێن.
- لەماوەی دوو ڕۆژدا دوو خوێندکار کە تەمەنیان لە نێوان 16 و 17 ساڵدایە لە گەڕەکی ئازادی و گەڕەکی کەڵەکنی شاری سلێمانی لە ماڵەکانی خۆیان، خۆیان خنکاندوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، خوێندکارێکیان هۆکاری خۆخنکاندنەکەی بەهۆی دەرنەچوونیەوە بووە.
- لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە کۆمیتەی یەکێتی لە شەقڵاوە کرا، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو.
- لە قوتابخانەی بنەڕەتی عەلی بۆسکانی، بەبەشداری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەندین کەسایەتی شاری سلێمانی وچەند هاوڕێیەکی عەلی بۆسکانی بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر لەلایەن خوێندکارانی ئەو قوتابخانەیەوە یادی 21 ساڵەی کۆچی دوای ئەو پیاوە ناودارە کرایەوە.
- شێخ جەنگی ساڵەیی، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندیی بە ڕیزەکانی یەکێتییەوە کردووە.
- بەرپرسی مەکۆی گۆڕان و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوی ئەو مەکۆیە لەسنوری ڕواندز، ئەمڕۆ ئاڵای گۆڕانیان لەسەر بارەگاکەیان لاداو چوونە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,621 times
Write your comment about this item!