داناجەلال
لەشەش مانگی ڕابردوو (267) ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە کۆیە ڕوویانداوه و بەوهۆیەوە پێنج هاوڵاتی و سوتاون و (515) دۆنم زەوی لە پوش وپاوان سووتاون و زیانەکانی ئه و ئاگرانەش بەزیاتر لە 120 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێن.
عەمید محەمەد سەعید، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، " لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی شەش، لەسنوری قەزای کۆیە (267) ڕووداوی جۆراوجۆری ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە کە (19) هاوڵاتی به و هۆیەوە گیانیان لەدەستداوه و بریندار بوون.
وتیشی: پێنجیان گیانی لەدەستداوە کەیەکیان ئافرەت بووە ئەوانی دیکەش برینداربوون بەهۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.
عەمید محەمەد سەعیدئەوەشی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکان (515) دۆنم زەوی لە پوش وپاوان سوتاون، هەروەک زەرەری ئاگرکەوتنەوەکان بە (118) ملیۆن و 215 هەزار دینار لەگەڵ (105) هەزارو 700 دۆلار مەزەندە کراون.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی قەزای کۆیە ئەوەشی خستەڕوو، "لەشەش مانگی ڕابردوو زۆرترین ڕوداوەکان لەمانگی شەشدابوون کە ژمارەیان گەیشتۆتە (112) ڕووداوی جۆراوجۆر.
- 09-07-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,323 times
Write your comment about this item!